گیان لە دەست دانی دوو کرێکار لە دەڕەشار و سنە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکان دەڕەشار و سنە لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

١ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٨:٤٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکان دەڕەشار و سنە لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی  شارەوانی خەڵکی دەڕەشەری پارێزگای ئیلام بە ناوی ”یەدوڵڵا شنوودی“ لە کاتی کارکردن و خاوێنکردنەوەی سەرشەقام بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی یەکشەممە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی ”شیان“ سەر بە شاری سنە لە کاتی کۆکردنەوە و شارۆی گوێز بە هۆی بەربوونەوە لە دارگوێز گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کرێکارەی ”عەبدولعەزیز عەباسی“ تەمەن ٤٣ ساڵ و خێزاندار ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە