گیان لە دەست دانی دوو کرێکار لە سەقز و سەردەشت

هەنگاو: دوو کرێکاری بەساڵاچوو لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شارەکانی سەقز و سەردەشت گیانیان لە دەست دا.

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٩:٤١

 

هەنگاو: دوو کرێکاری بەساڵاچوو لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شارەکانی سەقز و سەردەشت گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”عوسمان عەبدوڵڵازادە“ لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی گوندی ”بێژوێ“ سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت لە کاتی کۆ کردنەوەی گوێز بە هۆی بەربوونەوە لە دارگوێز گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کرێکارەی ”عەلی خزرنیا“ ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە