گیان لە دەست دانی دوو کرێکاری خەڵکی سەوڵاوا

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی گوندی ژیواری سەوڵاوا کە یەکێکیان تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە لە کاتی کار و بە هۆ

٧ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٠:١٨

 

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی گوندی ژیواری سەوڵاوا کە یەکێکیان تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٨ی جولای ٢٠٢١) کرێکارێکی خەڵکی گوندی ژیواری سەوڵاوا بە ناوی "نوزاد ئەداک" لە کاتی کار کردن لە شارۆچکەی تەوێڵە سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵان خەڵکی هەمان گوند بە ناوی "عومران ئەداک" حەوتووی ڕابردوو لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە.

لە ئێران بە هۆی نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کار بە تایبەت کرێکارانی بیناسازی و نەبوونی بەرپرسیارەتی خاوەن کار لە کرێکار، ساڵانە سەدان کریکار بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دەدەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە