گیان لە دەستدانی دوو کرێکاری لاو لە شارەکانی ڕوانسەر و سەردەشت

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری لاو لە شارەکانی ڕوانسەر و سەردەشت لە کاتی کار کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٢٢:١١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری لاو لە شارەکانی ڕوانسەر و سەردەشت لە کاتی کار کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”ئەشکان قادری“ لەکاتی کار کردن لە میکانیکییەک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕؤژی هەینی ٢ی خەزەڵوەر (٢٣ی ئۆکتۆبر)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی حەسەن ئاوای شەلە سەر بە شاری ڕوانسەر لەکاتی کار کردن بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو مێرمنداڵە ١٧ ساڵەیە ”یاسر سەعیدی“ ڕاگەیەندراوە کە لە نزیک گوندی بەوراوا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە