گیان لە دەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە شاری سلێمانی

هەنگاو: کرێکاریکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: کرێکاریکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، کرێکاریکی خەڵکی گوندی "هەجمنە" سەر بە سەوڵاوا بە ناوی "رەئووف محەمەدی" لە کاتی کار لە پرۆژەیەکی ڕێگاوبانی شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، رەئووف محەمەدی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە