گیان لەدەستدانی دوو منداڵی کار بە هۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە نەوسوود

کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی ڕاگرتنی سووتەمەنی لە گوندی سنووری "هانی گەرمەڵە" سەر بە شاری نە

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١١:٣٩



هەنگاو: چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی ڕاگرتنی سووتەمەنی لە گوندی سنووری "هانی گەرمەڵە" سەر بە شاری نەوسوود، لانی کەم دوو منداڵی کار گیانیان لە دەست دا و منداڵێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەوە میلاد کەریمی تەمەن ١٨ ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و پوریا محەممەد عەزیزیان تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی گواستنەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، منداڵێکی کاری دیکەش بە ناوی سۆران عەلی محەممەدی تەمەن ١٦ ساڵ بەشێکی زۆری جەستەی سووتاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

ئەم سێ کاسبکار مێرمنداڵە هەر سێیان خەڵکی گوندی سنووری هانی گەرمەڵە سەر بە شاری نەوسوود بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە