گیان لەدەستدانی سێ کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارەوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم سێ کرێکاری کورد لە شارەکانی شیراز، کەرەج و شائاباد بە هۆی ڕووداوی کار و نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی ک.

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢١:٢١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم سێ کرێکاری کورد لە شارەکانی شیراز، کەرەج و شائاباد بە هۆی ڕووداوی کار و نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کار گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١ی فێوریەی٢٠٢٢) کرێکارێکی خەڵکی سەڵەواتاوای سنە بە ناوی بێهزاد سەڵەواتی تەمەن ٤٠ ساڵ لە کاتی کار لە بینایەک لە شاری شیراز بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و نەبوونی ئەمنیەتی کار گیانی لەدەست دا.

لە لایەکی دیکە، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٢) ئەندازیارێکی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی شائاباد بە ناوی مەزڵووم غوڵامی لە کاتی لە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنان بە هۆی تەقینەوەی کوورەی توانەوەی مەنگەنێز تووشی سووتان بووە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی گوندی داشبەراتی سەر بە شاری تیکاب بە ناوی ناسر ساڵحی لە ئابیەکی کەرەج بە هۆی بەرکەوتنی دەزگای پرێس گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە ئەم سێ کرێکارە خێزاندار و هەر کامیان باوکی دوو منداڵ بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە