گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە پاوە

هەنگاو: یەکێک لە کرێکارانی گەنجی ئیدارەی کارەبای پاوە لە کاتی کار بە هۆی تەزووی کارەبا و گیانی لەدەست دا.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠٩:٥٩

 

هەنگاو: یەکێک لە کرێکارانی گەنجی ئیدارەی کارەبای پاوە لە کاتی کار بە هۆی تەزووی کارەبا و گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٠ی فێوریەی ٢٠٢٢) کرێکارێکی ئیدارەی کارەبای شاری پاوە بە ناوی مەهدی حوسێنی تەمەن ٣٠ ساڵ لە کاتی کار بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

ئەم ڕووداو لە شوێنێک بە ناوی «تەپەی کۆڵە» ی شاری پاوە ڕووی داوە و کرێکارێکی دیکەش بە ناوی عیزەت مەنووچێهری بریندار و گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی ئەم شارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی حوسێنی خەڵکی گوندی نویلی شاری جوانڕۆ، خێزاندار و باوکی منداڵێکی چوار ساڵان بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە