گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا کە ماوەیەک لەمەو پێش لە شاری زەنجان تووشی ڕووداوی کار هاتبوو بە ه.

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٠:٤٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا کە ماوەیەک لەمەو پێش لە شاری زەنجان تووشی ڕووداوی کار هاتبوو بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٩ی فێوریەی ٢٠٢٢) کرێکارێک بە ناوی عەبدوڵڵا ڕووحی خەڵکی گوندی گواز سەر بە شاری سەوڵاوا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی زەنجان گیانی لە دەستدا.

هەنگاو زانیویەتی، عەبدوڵڵا ڕووحی لە زەنجان سەرقاڵی کرێکاری بووە و ماوەیەک لەمەو پێش لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوە کارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی چووبووە کۆماوە.

جێگای ئاماژەیە کە عەبدوڵڵا ڕووحی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە