گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە

هەنگاو: نەبوونی ستانداردەکانی کارکردن، گیانی دوو کرێکاری لە شارەکانی تیکاب و مەهاباد ئەستاند.

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٥٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: نەبوونی ستانداردەکانی کارکردن، گیانی دوو کرێکاری لە شارەکانی تیکاب و مەهاباد ئەستاند.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠(٣ی مارسی ٢٠٢١)، کرێکارێکی شارەوانیی تیکاب بە ناوی "سمائیل محەممەدی" لەکاتی کارکردندا تووشی ڕووداوێک بوو و گیانی لەدەستدا.

ئەم کرێکارە کوردە بە هۆی نەبوونی ستاندارەکانی کارکردن و ئیمەنیی پێویست لەکاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی ئەسپارد.

هەر لەم پێوەندییەدا و بەپێی هەواڵێکی دیکە کە لە شاری مەهابادەوە بە هەنگاو گەییشتووە، کرێکارێکی کورد لەو شارە کە ناسنامەی "حوسێن مامەندی" ڕاگەیەندراوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەشەممە (٤ی مارسی ٢٠٢١) تووشی ڕووداوی کار بووە و بەهۆی بەربوونەوە ناو چاڵی ئاسانسۆر گیانی لەدەستداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە