گیانلەدەستدانی منداڵێکی کار لە بۆکان

منداڵێکی کاری خەڵکی بۆکان بە ناوی ماردین سڵامەتییان تەمەن ١٠ ساڵ کە هەفتەی ڕابردوو لە شوێنی کاری و بە هۆی ئاگرکەوتنەوە تووشی جەستەی سووتابو

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٤:٤٨


هەنگاو: سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

منداڵێکی کاری خەڵکی بۆکان بە ناوی ماردین سڵامەتیان تەمەن ١٠ ساڵ کە هەفتەی ڕابردوو لە شوێنی کاری و بە هۆی ئاگرکەوتنەوە تووشی جەستەی سووتابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماردین سڵامەتیان ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٧٢ی جولای ٢٠٢٢) لەگەڵ وەستا کارەکەی بە ناوی زانیار تاران لە کاتی کار لە میکانیکی لە گەڕەکی میراوای بۆکان بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی کارەکەیان ٨٥٪ی جەستەی سووتابوو.

جێگای ئاماژەیە کە زانیار تاران وەستا کاری ئەو منداڵەش ٣٥٪ لە جەستەی سووتاوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە