گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی کۆتۆل لە هەولێر

گەنجێکی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی بە ناوی ئیسحاق عەلیزادە کە بە مەبەستی کرێکاری لە شاری هولێر بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٤:١٠

 

هەنگاو: چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

گەنجێکی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی بە ناوی ئیسحاق عەلیزادە کە بە مەبەستی کرێکاری لە شاری هولێر بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئیسحاق عەلیزادە خەڵکی گوندی ڕەزی لە ناوچەی کۆتۆل بووە و ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.

ساڵانە هاووڵاتییانی کورد بە هۆی نەبوونی هەلی کار و ڕوانینی ئەمنی دەسەڵاتی ناوەندی بۆ شارەکانی کوردستان، بە مەبەستی کرێکاری ڕوو لە شارەکانی ناوەندی ئێران و هەروەها هەرێمی کوردستان دەکەن و بەشێک لەوان بە هۆی نەبوونی ئیمنی کارەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە