گیەڵان؛ تەقینەوەی گوللە خومپارە کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتەوە

٢٤ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٢:٢٧


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢

بەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەک لە گوندی گەڕاویانی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی ڕەزا ئاقایی گیانی لە دەست دا و دایکیشی بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) ڕەزا ئاقایی گوللە خومپارەیەکی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراقی بردووەتەوە پێش ماڵی خۆیان هەتا وەکوو ئاسنەواڵە بیفرۆشێت و لە کاتی دەستکاری کردنی گوللە خومپارەکە تەقەیەتەوە و ڕەزا دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە دایکی ڕەزا ئاقایی کە تەمەنی ٦٥ ساڵە بەناوی شەکەر ئەحمەدی لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چاوێکی لە دەست داوە و شانیشی بە سەختی بریندار بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە