٢٦٪ی ئەو کەسانەی کە ساڵی ڕابردوو لەئێران لە سێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون

هەنگاو: بە پشتبەستن بە ئاماری دوو ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان و ئێران، لانیکەم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی ساڵی ڕابردووی کوردیدا لەسێدارە دراون.

٢ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٣:٣٧

 

هەنگاو: بە پشتبەستن بە ئاماری دوو ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان و ئێران، لانیکەم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی ساڵی ڕابردووی کوردیدا لەسێدارە دراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری هەوڵدەریی هێرانا، لەماوەی سای ٢٧١٨ی کوردیدا (٢٠ی مارسی ٢٠١٨ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٩)، لانیکەم ٢٤٤ هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون کە حوکمی ١٧ کەسیان لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پێشتر ڕاپۆرتێکی بڵاو کردبووە کە لەو سالەدا ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ئەو دوو ڕێکخراوە، ٢٦٪ی کۆی ئەو هاووڵاتیانەی کە لەئێران لەسێدارە دراون، هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە