ئیتلاعاتی کامێران پاش لیدان و کوتانی لاوێکی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەریان کرد

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان پاش ئەوەی لە پێش چاوی خەڵک دایانە بەر لێدان و.

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٥٤

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان پاش ئەوەی لە پێش چاوی خەڵک دایانە بەر لێدان و کوتان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، زیاتر لە دە کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی کامیاران کە سەر و چاوی خۆشیان داپۆشیبوو، لە چوارڕییانی سەرەکی شار هەڵیان کوتاوەتە سەر لاوێکی کورد و پاش لێدان و کوتانێکی زۆر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو لاوە کوردەی ئومید ئەسەدی کوڕی محەمەد و خەڵکی کامیاران ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو لاوە کوردە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە