ئیتلاعاتی کرماشان کەونەوارناسێکی کورد کە ئاسەواری ژیاری ٧٠٠٠ ساڵەی لە ڕوانسەر دۆزیبوویەوە، دەستبەسەر کرد
هەنگاو: یەکێک لە ئاسەوار ناسانی کورد کە ماوەیەک پێش لەگەل تیمێکی پشکنین و توێژینەوەی زانکۆکانی دانیمارک و ئاڵمان توانیبووی ئاسەواری ژیار (شارستانیەت)ی ٧ هەز
هەنگاو: یەکێک لە ئاسەوار ناسانی کورد کە ماوەیەک پێش لەگەل تیمێکی پشکنین و توێژینەوەی زانکۆکانی دانیمارک و ئاڵمان توانیبووی ئاسەواری ژیار (شارستانیەت)ی ٧ هەزار ساڵە لەنزیک ڕوانسەر بدۆزیتەوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ ٢١ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ”ناسر ئەمینی خا“ کەوناراناس و کارناسی باڵای کەوناراناسی لە گەڕەکی دەوڵەتاوای ئەو شارە و دەستبەسەریان کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ” هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەر کردنی ئەو کەوناراناسە، مالەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەرەستە تایبەتییەکانی وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەر و هتد گرتووە.
ئەمینی خوا، پاییزی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ تیمیکی توێژینەوەی زانکۆکانی کۆپێنهاکی دانیمارک و بەرلینی ئەڵمان دوای پشکنینی گردی خەیبەر کە لە نێوان شارەکانی ڕوانسەر و کرماشان هەڵکەوتووە، توانیبوویان ئاسەواری ژیاری ٧ هەزار ساڵە لەو شوێنە بدۆزنەوە و بینایەکی خشتییان کە هی سەردەمی ئەشکانییەکان بووە، دۆزیبووە.
ئەو ئاسەوار ناسە کوردە هەتا ئێستا چەندین وتاری زانستی بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی لەسەر ناوچەکانی هەورامان و کرماشان بڵاو کردووەتەوە و دوو کتێبیشی لەسەر فەرهەنگ و مێژووی هەورامان و ئاسەوارە مێژووییەکانی هەورامان و کرماشان جاپ و بڵاو کردووەتەوە.
ناوبراو دوای بوومەلەرزەی دووساڵ پێشی سەرپێڵی زەهاو ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە هەبووە.
دوای سـێ ڕؤژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو ئاسەوارناسە کوردە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.