ئیلام/ خۆسووتانی لاوێک بە هۆی هەژاری و دەستکورتی

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی ئیلام سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣٠ی جولای ٢٠٢٢) بە هۆی هەژاری

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٢:٢٥


هەنگاو: شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی ئیلام  بە ناوی جەمیل وەلی بەیگی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣٠ی جولای ٢٠٢٢) بە هۆی هەژاری و دەستکورتی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.


ئەم لاوە تەمەن ٣٠ ساڵە ، لە گەرەکی هانیوانی ئیلام و لە پێش چاوی خەڵک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەشێکی زۆر لە جەستەی سووتاوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوباروە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەم لاوە دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا لەلایەن خەڵکەوە گوازرایەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و باری جەستەیی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە