یەدی بەهاری زەڕ چالاکی کرێکاری کورد دوای دانیشتنی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

دانیشتنی دادگای یەدی بەهاری زەڕ چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە لقی دووەمی دادگای شۆڕش

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٥:١٧


هەنگاو: شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

دانیشتنی دادگای یەدی بەهاری زەڕ چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە لقی دووەمی دادگای شۆڕشی شاری دەماوەند بەڕێوەچوو و ئەم چالاکە کوردە دوای ئەوەی تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەندرا بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەدی بەهاری زەڕ تەمەن ٤٧ ساڵ لە دانیشتنی دادگادا بە هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات، پەیوەندی لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی کۆمۆنیست، بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران، پێکهێنان و بەڕێوەبردنی گرووپی دژی شۆڕش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمەتبار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە کرێکارییە کوردە دوای تەواوبوونی دانیشتنی دادگا بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کراوە.

یەدی بەهاری زەڕ خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تارانە کە دوو هەفتە پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش یەک ڕۆژ و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە