یەلدا عەباسی ئازاد کرا

هەنگاو: یەلدا عەباسی هونەرمەندانی لاو و ناسراوی کوردی خەڵکی خوراسان کە شەوی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

١٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٣:٠٠

 

هەنگاو: یەلدا عەباسی هونەرمەندانی لاو و ناسراوی کوردی خەڵکی خوراسان کە شەوی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ هەینی (١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٧ی دێسامبری ٢٠١٨)، یەلدا عەباسی هونەرمەندی لاوی کورد کە خەڵکی باکووری خوراسانەو شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیستانبۆلی تورکیا دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

یەلدا عەباسی لە کاتێکدا دەستبەسەر کرابوو کە بۆ بەشداری کردن لە کۆنسێرتێکی ناوەندی فەرهەنگی میزۆپتامیا سەردانی تورکیای کردبوو.

یەلدا عەباسی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە شاری شیروانی پارێزگای خوراسانی باکوور لەدایک بووە و ساڵی ٨٧ لەلای مامۆستایانی موسیقای قوچان دەستی بە فیربوونی دوتار کرد.

ئەو هونەرمەندە کوردە ساڵی ٨٩ یەکەمین ئەلبوومی هونەری خۆی بە هاوکاری دایکی و موحسێن میرزازادە لەژیر ناوی "کووات" بڵاو کردەوە کە لەگەڵ پێشوازیی بەرینی کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.

یەلدا عەباسی پاش دوو ساڵ ئەڵبوومی "کووات ٢"ی ئامادە کرد کە هەتا ئێستا لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە مۆڵەتی بڵاو بوونەویە پێ نەدراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە