یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی مەریوان حوکمی ٩ ساڵ بەندکرای بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری مەریوان، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٦:٠٥

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری مەریوان، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ”پشتیوان ئەفسەر” هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “نێ” سەربە شاری مەریوان، لەلایەن لقی دووی دادپورسی دادگای سنە حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەفسەر، ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەشداری لە خۆپێشاندانەکاندا بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

پشتیوان ئەفسەر ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر(١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە هێرشی کرایە سەر ماڵی باوکی و دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای یەک مانگ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە