یەکێکی دیکە لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شاری پیرانشار گیانی لەدەست دا

یەکێک لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی شەرمەزار کردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لە پیرانشار بە ناوی سەمەد بەرگی نیا ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەی

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢١:٥٣



هەنگاو: چوارشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

یەکێک لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی شەرمەزار کردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لە پیرانشار بە ناوی سەمەد بەرگی نیا ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەی ٢٧٢٢ (٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەمەد بەرگی نیا دوای ئەوەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت بریندار بوو بە مەبەستی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ئورمیە گوازرایەوە و لەوێ گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە سەمەد بەرگی نیا ئێوارەی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

زەکەریا خەیاڵ تەمەن ١٦ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی کوژرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە