ئەحمەد عەبدووڵڵاپوور دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە ۆێشتر سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.

٩ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٦:٢٣

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە ۆێشتر سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٧ی فێوریەی ٢٠٢١)، ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.

ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (١٠ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگایی کرانی، ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٠١٨ (٦ی فێوریەی ٢٠١٩) لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات” سزای پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە