ئەحمەد ئەمین پەنا دەستبەسەر کرا

هەنگاو: زاوای بنەماڵەی حوسەین پەناهی کە پێشتر لە لایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠١:٢٥

 

هەنگاو: زاوای بنەماڵەی حوسەین پەناهی کە پێشتر لە لایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە (٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٢٨ی مارسی ٢٠١٨) هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ئێران “ئەحمەد ئەمین پەناهی” زاوای بنەماڵەی حوسەین پەناهییان دەستبەسەر کرد.

ئەحمەد ئەمین پەناه چوارشەممە (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ / ٢٥ ئۆکتۆبری ٢٠١٧) لەلایەن لقی یەکی دادگایی شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی قازی سەڵەواتی بە تاوانی پڕۆپاگەندە دژی نیزام و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم دادگایە حوکمی ٨ ساڵ و نیو  بەندکرانی بەسەر ئەفشین حوسەین پەناهی بە و هەروەها ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەر زوبەیر حوسەین پەناهی سەپاند.

ئەفشین لە ڕێکەوتی ١ی پووشپەر و زوبەیر لە ڕێکەوتی ٣ی پووشپەری ساڵی ١٣٩٦ دوای تێکهەڵچوونی پێش،ەرگەکانی کۆمەڵە لەگەڵ سپای پاسداران لە شاری سنە دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە