ئەحەد مەحموود حەسەن سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە دوو ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو،لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران

١٧ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٢:٤٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە دوو ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو،لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەحەد مەحموود حەسەن هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەحەد مەحموود حەسەن خەڵکی گوندی “کێلە سیپان”ی پیرانشهر ڕۆژی دووشممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٤ی مەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

جێگای  ئاماژەیە کە ئەحەد مەحموود حەسەن لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە ٣٠ ڕۆژی لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە