ئەفشین حوسێن پەناهی بەمەرج ئازاد کرا

هەنگاو: ئەفشین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد لە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیرابوو، بەمەرج ئازاد کرا.

٧ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٢٠


هەنگاو: ئەفشین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد لە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیرابوو، بەمەرج ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕێ ٢٧٢٠ (٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، ئەفشین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد دوای تێپەڕاندنی ماوەی نزیک بە ٣ ساڵ بەندکران، بەمەرج لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.


ناوبراو کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی مرەخەسی پیدرابوو.


ئەفشین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد، ئەزموونی هاوکاریی لەگەڵ ناوەندە ژینگەپارێزییەکان هەیە و یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری دێولانە. ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ٩٦ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشەوە بە تاوانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران حوکمی ٨ ساڵ و نیم بەندکرانی بەسەردا سەپا. ٦ ساڵی ئەو حوکمە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان دەبوو جێبەجێ بکرێت.

ئەفشین پێشتر لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ٩٦، پاش ٣ ڕۆژ لە بە دیلگیرانی ڕامین حوسێن پەناهی، دەستبەسەر کرابوو.

حوکمی لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ٩٧ لەگەڵ لوقمان و زانیار مورادی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بەڕێوەچوو.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە