ئەفشین ڕەشیدی بە بارمتە ئازاد کرا

ئەفشین ڕەشیدی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شاری بانە کە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا دەستبەسەر کرابوو، دوای ٢١ ڕۆژ دەستبەسەر کران ئەمڕۆ دووشە

٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٨:٤٣

 

هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ئەفشین ڕەشیدی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شاری بانە کە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا دەستبەسەر کرابوو، دوای ٢١ ڕۆژ دەستبەسەر کران ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین ڕەشیدی لە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.


هەنگاو زانیویەتی کە ئەفشین ڕەشیدی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

ئەفشین ڕەشیدی ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕ لەگەڵ حەوت چالاکی دیکەی کرێکاری خەڵکی بانە بە ناوەکانی پەروین عەبدوڵڵا پەنا، حەسەن عیزەتی، نیشتمان ڕەحمەتی، سەعید محەممەدی، عومەر سولەیمانی و فاتیح مەجیدی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شاری سنە گوازرانەوە.

شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە حەسەن عیزەتی و نیشتمان ڕەحمەتی هەر لە یەکم.ڕۆژدا ئازاد کرابوون و پێنج کەسی دیکەش هەتا ئێستا دەستبەسەرن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە