ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار کوژرا

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار لەلایەن کەسانێکی نەناسرا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

٤ خەرمانان ٢٧١٩، ١٩:٤٤

 

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار لەلایەن کەسانێکی نەناسرا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار بە ناوی ”خالید شوانی“ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار ڕایگەیاند لە ئۆتۆمبێلی خالید شوانی کە کادری پاراستنی زانیاری سپای پاسداران لە پیرانشار بوو، لە شەقامی ئیستقلالی ئەو شارە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

خالید شوانی یەکێک لە کادرەکانی سپای پاسداران بوو کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ئۆپراسیۆنە کانی ئەو ڕێکخراوە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان دژ بە حیزبە کوردستانییەکان ڕۆڵی گێڕاوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە