ئەندیشە سەدری بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە نێوەڕاستی مانگی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تاران دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

١٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٤:٥٦

 

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە نێوەڕاستی مانگی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تاران دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٩ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، ئەندیشە سەدری، چالاکی مەدەنی کورد دوای نزیکەی ٣٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

ئەندیشە سەدری لەگەڵ چالاکێکی کورد بە ناوی ندا پیرخزریان و باوکی بەناوی لوقمان پیرخزریان و سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی شەبنەم ئاشووری، ئارەش جەواهری و ئەئلوار قولی وەند ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٦ی ئۆکتبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، دوای نزیک بە سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤینی تاران بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە ناسراو بە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرابوویەوە.
 
ئەندیشە سەدری کە دەرچووی کۆلیژی هونەرە لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا بە تۆمەتی کۆبووەوە پڕووپاگەندە دژی نیزام لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە