ئەو پەناخوازەی کە لەپێش بارەگای UN لە هەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، گیانی لە دەست دا

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژ

٢ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٤:٠٨

 

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە حەوتووی ڕابردوو لە پێش بارەگای UN لە شاری هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٤ی مەی ٢٠٢١)، بێهزاد مەحموودی پەناخوازی خەڵکی بۆکان کە ٦ ڕۆژ پێش  لەپێش بارەگای UN لە هەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو،بە هۆی زۆر بوونی ڕێژەی سووتانەکەی و قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە بێهزاد مەحموودی ٩٣٪ی جەستەی سووتاوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

بێهزاد مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان ماوەی ٤ ساڵ بوو کە لە هەرێمی کوردستان دەژیا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ (١٨ی مەی) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەشبوون لە مافەکانی وەک پەنابەرێک و هاوکاری نەکرانی لەلایەن UN و ڕەدکرانی داواکارییەکانی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

پێشتر یەکێک لە هاوڕێیانی بێهزاد بە هەنگاوی ڕاگەیاندبوو کە ناوبراو بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی ژیان و و هەروەها کێشەی ئابووری ئاگری لە جەسەی خۆی بەرداوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە سیاسییە ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە