ئەو گریلایەی کە لە ماکۆ بە دیل گیرا بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: گریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان کە دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانی ئورمیە گوازراوەتەوە.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١١:٣٢

 

هەنگاو: گریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان کە دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ  هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩(١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، حاتەم ئوزدەمیر خەڵکی  باکووری کوردستان دوای تێپەربوونی مانگ و نیوێک لە دەستبەسەر کرانی و ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی قەرارگای رەمەزانی سپای پاسداران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو بەندیخانەی ئورمیە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە هاوکات،  هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی ئەنبێ سەر بە شاری ئورمیە بە ناوی کامران کەمانی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

حاتەم ئوزدەمیر ڕۆژی چوارشەممە(١٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩) دوای تێکهەڵچوون لە گەڵ سپای پاسداران لە بەرزانییەکانی بوراڵانی ماکو بە دیل گیراوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندووە کە ئەو گریلا دەستبەسەر کراوە و بۆ دەستبەسەرگەی قەرارگای رەمەزانی سپای پاسداران لە ئورمیە گوازراوەتە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە