ئەکبەر گوێڵی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکـێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٦ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٣٣


هەنگاو:  چالاکـێکی  مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١٤ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، دانیشتنی دادگای ئەکبەر گەوێڵی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە لقی یەکی دادگایی شۆرشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی، بەڕێوەچوو و ناوبراو حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە سەر ناوبراودا سەپاوە و ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.


ئەکبەر گوێـڵی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران و لە گەڕەکی فەیزئاوای سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراا و پاش سێ حەفتە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەکبەر گوێڵی پێشتر بە تۆمەتی بەرێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆی چوار ساڵ پێش لە گوندی قەسریان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە هەمان تۆمەت حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٤ مانگ کەم کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە