پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی تاهیر زێوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

٣ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٢:٤٩

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

بە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی دیکە بەناوی تاهیر زێوە خەڵکی پیرانشار، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی ڕابردوو لەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە سێ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٢ی مەی ٢٠٢٤)، تاهیر زێوە خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی سەلاح سولتانی و ئەمیر فەقێ تەمەن ٤٠ ساڵ لەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە