سێ هاووڵاتیی کورد لە کرماشان لەسێدارە دراون

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە.

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٥ی فێوریەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

هەنگاو پێشتر ناسنامەی یەکێک لەو بەندکراوانەی  ”برزوو محەمەدی“ تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندبوو  ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی “قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو کەسانەی بە ناوی “شەهاب نادری” تەمەن ٢٢ ساڵ ڕاگەیاندووە کە ئەویش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی سێهەمین کەس ئاشکرا نەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە