هەنگاو ناسنامەی ١١ بەندکراوی توشبوو بە پەتای کرۆنا لە بەندی ١٥ بەندیخانەی ئورمیە ئاشکرا دەکات

هەنگاو: دوای ئەوەی هەنگاو ڕایگەیاند کە دەیان بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتە

١٩ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٠:٥٩



هەنگاو: دوای ئەوەی هەنگاو ڕایگەیاند کە دەیان بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتەوە، نانامەی بەشێکیان ئاشکرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٦ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، پەنجا بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی ئورمیە کە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنایان لە سەر بووە، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتەوە و هێشتا هیچ یەک لەو بەندکراوانە نەگڕێندراونەتەوە.


ناسنامەی ١١ کەس لەو بەندکراوانە کە ئێستا سەرچاوەکانی هەنگاو لە نێو بەندیخانەی ئورمیە پشتڕاستی دەکەنەوە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛


١_ بێهنام فروزەندە دڵ کوڕی رەزا ٢_ محەمەد حوسێن ئیرەج نیا کوڕی ئەحمەد ٣_ ئەکبەر کامڵ منگل کوڕی محەمەد عەلی ٤_ ئومید ئەفراسیابی کوڕی یەدوڵا ٥_ ئەحمد مەنوچێهری کوڕی کورش ٦_ کەریم ئەشرەفی کوڕی عەلی رەزا ٧_ حامید فیروزە کوڕی محەمەدرەزا ٨_ حوجەت نوری کوڕی یەدوڵا ٩_ حەمید موعەزەم کوڕی موحسێن ١٠_ نەوید بەیگی کوڕی مەجید ١١_ سابیر کاسب


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، گواستنەوەی بە کۆمەڵی ئەو ٥٠ بەندکراوە نیگەرانی باقی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە لێکەوتووەتەوە.


لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە تایبەتە بە بەندی بەندکراوای ماددە سڕکەرەکان نزیکەی ٤٥٠ بەندکراو ڕاگیراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەتا ئێستا لانیکەم ٣ بەندکراوی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە کەسیکیان ژن بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە