لاوێکی کورد لە بەندیخانەی کرماشان بە بێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی لە سێدارە درا

هەنگاو:حوکمی سێدارەی لاویکی خەڵکی شاباد لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کرا. ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

٣ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٨:٥٠


هەنگاو:حوکمی سێدارەی لاویکی خەڵکی شاباد لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کرا. ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد بە ناوی”تورەج موراد حاسڵی” تەمەن ٣٤ساڵ و کوڕی عەلیجان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە پێچەوانەی ئایینامەی جێبەجیکردنی حوکمەکانی قەساس ماددەی ٥٤٩ی یاسایی ئایینی دادڕەسیی تاوانەکان، بە بنەماڵەی و پارێزەری ناوبراو ڕانەگەیەندراوە و بە بێ ئاگاداری ئەوان لەسێدارە دراوە.


ئەو لاوە تەمەن ٣٤ ساڵە، لە ساڵی ٤ ساڵ پێش، بە هۆی کێشەی ئابووری، هاووڵاتییەکی دیکەی بە ناوی “ئەیوب قوبادی” کوشتبوو و دوای دەستبەسەر کران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هاوکات، ئەمرۆ لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی “لوقمان ئەحمەدپوور” لە بەندیخانەی ناوەندی سنە لەسێدارە درا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە