دەستبەسەر کرانی چوار کاسبکاری بازارچەی سنووری پەرویزخان
هەنگاو: کۆتایی حەفتەی ڕابردوو چوار کاسبکاری بازارچەی سنووری پەرویز خان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای
هەنگاو: کۆتایی حەفتەی ڕابردوو چوار کاسبکاری بازارچەی سنووری پەرویز خان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماسان دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قەسری شیرین چوار کاسبکاری بازارچەی سنووری پەرویز خانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە قەسری شیرین ناسنامەی ئەو چوار کەسەی ”عەلی عەزیزیان“، ”پەیام عەزیزیان“، ”مورتەزا ئەمیری“ و ”مستەفا ئەمیری“ ڕاگەیاندووە کە برای یەکتری بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار کاسبکارە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی دۆلار و ئەوەی پارەیەکی زۆر لە هەژماری بانکییان بووە، دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.