خۆکوشتنی چوار کەس کە یەکێکیان ١٣ ساڵانە

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٢١:٣٤


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو منداڵێكی ١٣ ساڵان و سێ کەسی دیکە لە شارەکانی تیکاب، بۆکان، مەهاباد و ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەری ٢٧٢٠ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠) ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوەی “شیوا ئیسماعیلی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کچیکی ١٣ ساڵان لە پارێزگای ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەواڵدەریی حکومەتی تابناک هۆکاری خۆکوشتنی ئەو مێرمنداڵەی کەم بوونی ڕێژەی نمرەی قوتابخانەی بۆ هەڵبژرادنی بەشی زانست گەڕاندووتەوە.


هەروەها ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردان (١٩ی ژوئەن)، لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “بەهمەن موسەوی” بە هۆکاری ناڕوونە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی دوشەممە ٢٧ی جۆزەردان (١٥ی ژوئەن) پیاوێکی ٧٠ ساڵە بە ناوی محەمەد شەریف مستەفایی خەڵکی تیکب بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە وەزی بەهاردا لانیکەم ٥٢ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابوورییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٢٨ کەسیان ژن و ١٣ کەسیان منداڵ بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە