سێ لاوی خەڵکی داڵاهۆ بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: سێ لاوی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

٧ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٦:٠٧

 

هەنگاو: سێ لاوی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، سێ لاوی خەڵکی گوندی داراب سەر بە شاری داڵاهۆ بە ناوەکانی “ئارەش دارابی” تەمەن ١٨ ساڵ، “ئەفشیین سەیدمورادی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “یەحیا سەیدمورادی” تەمەن ١٩ ساڵ دوای سێ حەفتە دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد کراون.
 

دادگا تۆمەتی  چالاکی مەزهەبی و هاوکاری لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی خستووەتە پاڵ ئەو سێ کەسە.
 

ئەو سێ لاوە کوردە شەوی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە