چارە نووسی سێ لاوی دەستبەسەر کراوی خەڵکی داڵاهۆ نادیارە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی سێ لاوی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، هیچ زانیارییەک لە س

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٨:٤٥


هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی سێ لاوی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سێ لاوی خەڵکی گوندی داراب سەر بە شاری داڵاهۆ بە ناوەکانی “ئارەش دارابی” تەمەن ١٨ ساڵ، “ئەفشیین سەیدمورادی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “یەحیا سەیدمورادی” تەمەن ١٩ ساڵ سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.


سەرچاوەیەکەی ئاگادار لە گوندی داراب لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بنەماڵەی ئەو سێ لاوە جەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشان و داڵاهۆیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.


ئەو سێ لاوە کوردە شەوی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان دەستبەسەر کرابوون.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان داوە کە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکی گوندی داراب دروست بکەن و ئەو سێ لاوەیان دەستبەسەر و سەریانیان داپۆشیوە و دواتر بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە