مێهرەبان کشاوەرزی لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: مێهرەبان کشاوەرز چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان و دانیشتووی تاران دوای تێپەڕاندنی نزیک بە ٤٠ ڕ

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١١:٢٤

 

هەنگاو: مێهرەبان کشاوەرز چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان و دانیشتووی تاران دوای تێپەڕاندنی نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لە ماوەی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٧ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، مێهرەبان کشاورزی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان دوای تێپەڕاندنی نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لە ماوەی حوکمی بەندکرانی ٣ مانگەکەکەی و بە هەژمار کردنی ئەو ماوەی کە پێشتر لە بەندیخانە ڕاگیرابوو، بە شێوەی پێشووەختە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد کرا.


 ئەو چالاکە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠(١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) دوای ئەوەی سەردانی یەکەی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی داددسەرای ئێڤینی تارانی کردبوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرابوو.

مێهرەبان کشاوەرزی کە خوێندکاری ماستەری ڕشتەی ئەکتەر لە زانکۆی هونەری تارانە، ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٦ (١٥ی سێپتامبری ٢٠١٦) لە تاران و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای سێ حەفتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە کوردە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٠١٧ لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی حکوومەت“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە