قاسم ئابەستە بەندکراوی مەزهەبیی کورد تووشی کۆرۆنا بووە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٢:٤٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە. 

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قاسم ئابەستە، بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە، لە رۆژانی رابردوودا تووشی پەتای کرۆنا بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قاسم ئابەستە لە گەڵ چەند بەندکراوی دیکەی ئەو بەندیخانەیە حەوتووی رابردوو پاش ئەوەیکە کە باری تەندروستییان ناجێگیر بووە، بەرێ کراون بۆ قەرەنتینەی بەندیخانە.

قاسم ئابەستە پێشتر بە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی تیرۆئید، نەشتەرگەری بۆ کرابوو و نەخۆشی گورچیلەی هەیە کە ئەگەر لە ژێر چاودێریی تایبەتی پزیشکیدا نەبێ، کرۆنا مەترسیی گیانی هەیە بۆی. 

قاسم ئابەستە سەرماوەزی ٢٧٠٩( دێسامبێری ٢٠٠٩) لە گەڵ شەش چالاکی مەزهەبیی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی " هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و ” فساد فی الارض“ لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە