سارا بەرزگەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: سارا بەرزگەر هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە دوو حەوتوو پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٩:٢٨

 

هەنگاو: سارا بەرزگەر هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە دوو حەوتوو پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٠)،  سارا بەرزگەر، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کرماشان دوایی دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

سارا بەرزگەر خاوەن بڕوانامەی کارناسی زمانی ئینلگلیزییەوە و ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان (١٢ی سێپتامبر) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی سارا بەرزگەر ماڵەکەیان پشکنیبوو و دەستیان بەسەر پەرتووکەکانی و هەروەها مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە