پەیوەندی یەک خولەکی سارا بەرزگەر لەگەڵ بنەماڵەکەی

هەنگاو: سارا بەرزگەر هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، لە پەیوەندییەکی

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢٠:٢٣

 

هەنگاو: سارا بەرزگەر هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونیدا دۆخی خۆی نالەبار ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، سارا بەرزگەر، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کرماشان دوای پێنج ڕۆژ لە ڕێگای تەلەفوون پەیوەندییەکی یەک خولەکی بە ماڵەوە گرتووە و وتوویە لە دەستبەسەرگەی ئئیدارەی ئیتلاعات و لە دۆخێکی نالەباردا ڕاگیراوم.

سارا بەرزگەر خاوەن بڕوانامەی کارناسی زمانی ئینلگلیزییەوە و ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان (١٢ی سێپتامبر) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی سارا بەرزگەر ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر پەرتووکەکانی و هەروەها مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە