دەستبەسەر کرانی سێهەمین هاووڵاتی لە گوندی دێوەزناو
هەنگاو: دوای دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا، ژمارەی دەستبەسەر کراوانی دوو
هەنگاو: دوای دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا، ژمارەی دەستبەسەر کراوانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئەو گوندە گەیشتە سێ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، فەرمان حەیدەرنژاد تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی دێوەزناو دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانیان خستووەتە پاڵ فەرمان حەیدەرنژاد.
جێگای ئاماژەیە کە برای گەورەی فەرمان بە ناوی نەسروڵڵا حەیدەرنژاد ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان (١٢ی سێپتامبر) لەلایەن ئیتلاعاتی سەوڵاوا بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە.
ڕۆژی ڕابردووش دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی دێوەزناو بە ناوەکانی سامان ئەسەدحەکیم و محەمەد شافعی زادە هەردوو تەمەن ٢٥ ساڵ هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوون.