لە گوندی دێوەزناو هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٢٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٧:١٠

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا لە گوندی دێوەزناو هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”نەسروڵڵا حەیدەرنیژاد“ دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەسروڵڵا حەیدەرنیژاد ئەندامی شوورای گوندی دێوەزناو بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناو بە ناوی ”هیوا عەزیزپوور“ بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە