هاووڵاتییەکی سەقزی سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە سەرەتای سەرماوەزی ئەمساڵ (نۆڤەمبری ٢٠٢٠) پاش بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی سەقز دەستبەسەر کراب

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٧:٢٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە سەرەتای سەرماوەزی ئەمساڵ (نۆڤەمبری ٢٠٢٠) پاش بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی سەقز دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی بەفرانباری ئەمساڵ (سەرەتای ژانویەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی ٥١ ساڵەی خەڵکی سەقز بە ناوی "ئەحمەد محەمەدی" لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی"، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە کەوتووەتە دەست هەنگاو، ئەحمەد محەمەدی بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکڕاتی، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز، ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات.

ئەحمەد محەمەدی خەڵکی گوندی "وزمان"ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٣ی نۆڤامبەری ٢٠٢٠)، لە پاش بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی سەقز، ماوەی کاتژمێرێک لێپێچینەوەی لێ کرا و دواتر دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە