دوو هاووڵاتیی پیرانشاری سزای ۱۰ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا
هەنگاو: دوو کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری پیرانشار لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانە
هەنگاو: دوو کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری پیرانشار لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی " شیناوێ" ی پیرانشار بە ناوەکانی "هاشم مورادی" و "ئیسماعیل محەمەدپوور" لە لایەن دادگای شۆڕشەوە هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.
هاشم مورادی و ئیسماعیل محەممەدپوور کۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ (نوامبری ٢٠٢٠) لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
کۆتایی بەفرانبار دوو کەسی دیکەش لە دەستبەسەرکراوەکان بە ناوەکانی عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد هەر بەو تۆمەتە هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە کە حەوتووی رابردوو بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرانەوە.