چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: چوار کەس لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری پیرانشار لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٩:١١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: چوار کەس لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری پیرانشار لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “شەفیع محەمەدنژاد” ٤٤ ساڵە، “خدر قادری ئازەر” ٥٠ ساڵه،  "هاشم مورادی" و "ئیسماعیل محەمەدپوور" لە لایەن دادگای شۆڕشەوە هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکران و سەرجەم سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار کەسە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

ئەو چوار کەسە کۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ (نوامبری ٢٠٢٠) لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر  و پاش نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە