دەستبەسەرکرانی چواەمین ئەندامی کەمپەینێکی خێرخوازی لە شاری سنە

هەنگاو: بە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی دیکە لە شاری سنە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمڕۆی شاری شاری سنە گەیشتە چوار کەس و ئەگە

٤ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢١:١٠

 

هەنگاو: بە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی دیکە لە شاری سنە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمڕۆی شاری شاری سنە گەیشتە چوار کەس و ئەگەری زیاتربوونی ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان لە ئارادا هەیە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان بردووەتە ماڵی "مێهدی سەیفی" چالاکی مەدەنی و ئەندامی چالاکی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان" و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

هەنگاو پێشتر دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی دیکەی ئەم کەمپەینە بە ناوەکانی "عەتااللە ڕەزاڕبابی تەمەن ٦٣ ساڵ، مەرزیە غوڵام وەیسی و کوڕەکەی بە ناوی سیروان عەبدوڵڵاهی ڕاگەیاندبوو.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە، هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتیانە هەڵیانکووتاوە سەر ماڵیان و دەستیان بەسەر کەل و پەلی کەسی و تایبەتی ئەو کەسانەدا گرتووە.

ئەم چوار چالاکە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکە مەدەنییەکانی خۆیاندا لەو کەمپەینە دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە کە مەرزیە غولام وەیسی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانیش دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیرابوو.

ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە د وای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە