دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی کەمپەینێکی خێرخوازی لە سنە

هەنگاو: سێ ئەندامی یەکێک لە کەمپەینە چالاکەکانی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

٤ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٠٦:١٩

 

هەنگاو: سێ ئەندامی یەکێک لە کەمپەینە چالاکەکانی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سێ چالاکی مەدنی و ئەندامی ڕێکخراوی “ژیانەوەی کوردستان”یان بە ناوەکانی “عەتائوڵڵا ڕەزاڕوبابی” تەمەن ٦٣ ساڵ، “مەرزیە غولام وەیسی” و کوڕەکەی بە ناوی “ سیروان عەبدوڵڵاهی” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ چالاکە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکە مەدەنییەکانی خۆیاندا لەو کەمپەینە دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە کە مەرزیە غولام وەیسی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانیش دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیرابوو.

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە وای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە